گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فراکسیۆنى پارتى: لەمانگێکدا هەشت بۆ نۆ ئۆتۆمبێلى 150 هەزار دۆلارى دراونەتە کچە مۆدێلەکان

2021.11.09 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى پارتى: لەمانگێکدا هەشت بۆ نۆ ئۆتۆمبێلى 150 هەزار دۆلارى دراونەتە کچە مۆدێلەکان

ناس کورد-

 

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەیەک مانگدا هەشت بۆ نۆ ئۆتۆمبێلى گران بەها دراون بەو کچە مۆدێلانەى کە هێنراونەتە هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامانى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستندا وتى "قاچاخچییەکانى سەر سنور تەحەکوم بەژیانى بەشى زۆرى هاونیشتیمانیان دەکەن و قاچاخچییەکى جگەر ژیانى لەپزیشکێکى جگەر باشترە، پارەى زۆر لەلایەن بەرپرسانى تێوەگلاو لە گەندەڵى بەهەدەر دەدرێت، ئیتر چۆن گەنجان کۆچ ناکەن".

 

وتیشى "یەکێک لە پێشانگا گەورەکانى ئۆتۆمبێل لەهەولێر پێی وتم لەیەک مانگدا هەشت بۆ نۆ ئۆتۆمبێلى سەرووى 150 هەزار دۆلارى بەهەندێک لەو کچانە دەدرێت کە بەرهەمى بۆتۆکس و فیلەرن و هێنراونەتە ئەم وڵاتەوە".

 

"ئەگەر بۆ کچێک یەک ئۆتۆمبێلى 180 هەزار دۆلارى بکڕدرێت لەلایەن بەرپرسێکەوە ئیتر چۆن گەنج کۆچ ناکەن و دڵیان ناشکێت"، پێشەوا هەورامانى وایوت.