ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەكی دابوو و هەڵهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ڕۆژی 6-11-2021 شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لەماتۆرسكیلێكی داو شۆفێری ماتۆرسكیلەكەی بریندار كرد و هەڵهات، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ك ،ق)ی تەمەن 39 ساڵ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."