ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکات "لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانیان بکەن بۆئەوەی لێخۆشبوونی 20%ی پارەی کارەبایان بۆ بکرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی (9ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "بۆ ئەو مەبەستە نوێترین پسوڵەی کارەبا و وێنەیەکی پێوەرەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى 20%یان بۆ بکرێت بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا کە لە 1ی ئەیلولی 2021ەوە دەرچووە.