ناس كورد-
هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، هێرشێكی توندی كردە سەر ناسیۆنالیزم و بە هۆكاری شكستەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەقەڵەم دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆكی سەركردایەتی یەكگرتوو، لە تویتێكدا (9ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت: ناسیۆنالیزم وه‌ك ڕێباز و ئایدۆلۆژیایه‌كی سیاسی، بۆماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده ده‌بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌یتوانیوه ئه‌زمونێكی حوكمڕانی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌شبكات.
هەرەوەها ئەوەشی نووسیوە به‌پێچه‌وانه‌وه ـ ناسیۆنالیزم ـ ته‌نها نمونه‌ی سیستمی حوكمڕانی دیكتاتۆری و شۆڤێنی و پشتبه‌ستوو به‌هێزی سه‌ربازی بهرھەمھێناوە.
لەپاش سەرهەڵدانی قەیرانی كۆچی پەنابەرانی كورد بۆ ئەوروپا، جموجوڵێكی گەورە لە میدیا و سۆشیال میدیا هەیە لەبارەی هۆكاری هەڵهاتنی خەڵك لە وڵاتی خۆیان و پەنابردنیان بۆ وڵاتانی بیانی.