گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەر بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردن

لایەنە شیعەكان لەگەڵ سەرۆكایەتییەكان لەسەر چەند خاڵێك ڕێكدەكەون

2021.11.09 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنە شیعەكان لەگەڵ سەرۆكایەتییەكان لەسەر چەند خاڵێك ڕێكدەكەون

ناس كورد-

لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە كە جگە لە ڕەوتی سەدر زۆربەی هێزە سیاسییەكان لەخۆدەگرێت لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتوون بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكانی پاش هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەم لایەنانە، كە وێنەی بەدەست "ناس كورد" گەیشتووە (9ی تشرینی دووەمی 2021) جەخت لە چەند خاڵێك دەكاتەوە لەوانە: ئیدانەكردنی هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و لێپێچینەوە لە تاوانباران، ئیدانەكردن و ڕەتكردنەوەی تاوانی هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆك وەزیران و ڕووبەڕووكردنەوەی ئەنجامدەرانی لەگەڵ یاسا. 

 

بەیاننامەكە جەخت لەوەش دەكاتەوە گرژییەكان كەم بكرێنەوە، هەڵمەتی میدیایی رابگیرێت، خەڵك دڵنیا بكرێنەوە.

 

لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیشەوە جەخت لەوە دەكاتەوە "چارەسەری یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە كە متمانە بۆ پرۆسەكە بگێڕێتەوە". هەروەها جەخت لە پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكاتەوە.

 

موشریق عەباس راوێژكاری سیاسی كازمی ڕایگەیاند لەژێر هیچ بارودۆخێكدا پاشەكشە لە پەلكێشكردنی "تیرۆریستە بكوژەكان" ناكەین كە ویستیان سەرۆك وەزیران بكوژن بۆ بەردەم دادگا.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  

عەباس لە تویتێكدا (9ی تشرینی دووەمی 2021) جەخت دەكاتەوە، عێراق بە قووڵی برینداربووە، هەركەسیش هەوڵ بدات یاری بكات بە برینەكەی، ئەوە وەڵام وەردەگرێتەوە.  

  

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئێران ئاگاداری پلانی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە بەڵام "فەرمانی بە جێبەجێکردنی نەکردووە."    

  

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەى بکەر و چۆنیەتی پلانی تیرۆرکردنەکە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە "ناس کورد" بینیویەتی (8ی تشرینی دووەمی 2021) و لە زاری دوو سەرچاوەی هەرێمییەوە دەڵێت، "تاران ئاگاداری هێرشەکە بووە پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی فەرمانیان نەداوە."  

  

دەشڵێت، "ئێران پلانی دانەناوە بۆ ئەو کارە، بەڵام هەوڵیشی نەداوە ئەو گروپە بوەستێنێت کە هێرشەکەی کردووە".    

  

هەرچەندە تائێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی بەڵام ڕۆیتەرز لە زاری پێنج سەرچاوەی ترەوە کە سیانیان حکومین و دووانیان لەناو گروپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانن دەڵێت، یەکێک لە گروپە نزیکەکانی ئێران کە بریتین لە کەتائیبی حزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق هێرشەکەیان ئەنجام داوە.    

  

دەشڵێت، پەیامی هێرشەکە ئەوەیە کە گروپە میلیشیاکان دەڵێن پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی ئەگەربێتوو بێبەش کران لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.