ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم (سێشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 11-11-2021 ئاسمانى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاکان بەتایبەت ناوچەشاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەگەڵ بارانبارین ئەگەرى بەفر بارین لەو ناوچە شاخاوییانەى لە سەرووى بەرزى 2200م لە ئاستى ڕووى دەریان هەیە."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، " ئەگەرى نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى پارێزگاى هەولێر هەیە لە کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دواى نیوەڕۆى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەو ناسەقامگیرییە لە سەر بەشێک ناوچەکەمان بە تەواوى کۆتایى دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و ناوچە شاخاوییەکان هەر بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە."
یەکێتی ئەوروپا لەبارەی وەرگرتنی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕووسیا هەڵوێستی ڕاگەیاند