ناس کورد-
ئەڵمانیا لەسەر کۆچی بەلێشاوی کۆچبەران هاتەدەنگ و داوا لە کۆمیسۆنی ئەوروپا دەکات هەڵوێست وەربگرێت بۆ وەستانی ئەو لێشاوەی کۆچ لە بیلاڕووسیاوە بۆ پۆڵەندا و ڕێگری لێ بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا (سێشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2021) بە ڕۆژنامەی "بێڵد"ی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، " ڕێگریکردن لە کۆچبەران کێشەیەکە کە پۆڵەندا یاخود ئەڵمانیا بەتەنها ناتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە یارمەتی حکومەتی پۆڵەندا بدەین کە سنورەکانی توند و پارێزراو بکات و داوا کۆمسیۆنی ئەوروپا دەکەم کار بکات بۆ ئەو مەبەستە و هاوکاری پۆڵەندا بکات."
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی پشتیوانی لە بڕیارەکەی پۆڵەندای دراوسێی کردووە بۆ دروستکردنی دیوار و تەلبەند لەنێوان سنووری خۆی لەگەڵ بیلاڕووسیا.
زیاتر بخوێنەرەوە: یەکێتی ئەوروپا لەبارەی وەرگرتنی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕووسیا هەڵوێستی ڕاگەیاند