ناس کورد-
جارێکیتر نرخی دراوی ئەلکترۆنیی بتکۆین بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد کە بۆ یەکەمجارە بگاتە ئەو ئاستە و نرخی یەک دراوی گەیشتە سەروو 68 هەزار دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2021، نرخی بتکۆین بەڕێژەی 4.69% بەرزبووەوە و گەیشتە 68 هەزار و 230 دۆلار.
بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان، گەیشتن بەو نرخە ئاستێکی پێوانەییە و بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو دراوەدا ڕوودەدات.
لەئێستادا دراوە ئەلکترۆنییەکان لە جیهاندا ناوبانگێکی زۆریان پەیدا کردووە و مامەڵەیان پێوە دەکرێت، هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەو دراوانە و بەشێک لە هاووڵاتیان بەمەستی قازانج کردن کڕین و فرۆشتن بەو دراوانە دەکەن.