گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

کۆمەڵ لەبارەى کۆچی هاوڵاتیان: نابێت تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی وڵاتدا بگرن

2021.11.08 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ لەبارەى کۆچی هاوڵاتیان: نابێت تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی وڵاتدا بگرن

ناس کورد-

کۆمەڵی دادگەری لەبارەى کۆچی بەلێشاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سنورەکانی پۆڵەندا ڕایگەیاند، "مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی گشتی سوودمه‌ند بێت، نه‌وه‌ك تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی وڵاتدا بگرن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (8ی تشرینی دووەمی 2021) وتی، "به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ بینه‌ری وێنه‌ی سه‌دان گه‌نج و لاوی كورد بووین له‌ سنووره‌كانی بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا كه‌ نیشتیمانی خۆیان به‌ناچاری به‌جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ نادیاری كردوه‌، كه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی نادادگه‌ری و گه‌نده‌ڵی و له‌ هه‌ست نه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌."

 

دەشڵێت، "ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان وێڕای هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌و گه‌نج و هاوڵاتیانه‌، نیگه‌رانی خۆمان له‌و بارودۆخه‌ ده‌رده‌بڕین و هیوادارین چی دیكه‌ گه‌نج و لاوی ئه‌م نیشتمانه‌ نه‌بنه‌ قوربانیی خه‌راپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و هه‌رچی زووتره‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆشی خۆیان بێنه‌وه‌ و له‌وه‌ زیاتر نه‌بنه‌ هۆكاری بێ ئومێدی."


"دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌ مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی گشتی سوودمه‌ند بێت، نه‌وه‌ك تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی وڵاتدا بگرن."