کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاوىكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانى لیبیا دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ڕووسیین و تۆمه‌تبارن به‌هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ى لیبیا. . ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه، دادوه‌رى گشتى لیبیا له‌یاداشتێكیدا كه بۆحكومه‌ته‌كه‌ى فائیز سه‌ڕاجى ناردووه و تێدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و دوو كه‌سه تۆمه‌تبارن به‌هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ى لیبیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌یف ئیسلامى قه‌زافى كه پێده‌چێت به پشتیوانى ڕوسیا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆى كاندید بكات. . ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه ڕووسیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى نیشان نەداوە. . ئه‌وه له‌كاتێكدایه، بڕیاره هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌مساڵدا له لیبیا به‌ڕێوه‌بچێت بە ئامانجی دۆزینەوەی دەرفەتێک بۆ چاره‌سه‌ر كردنى قه‌یرانى چه‌ندین ساڵه‌ى ئه‌و وڵاته. .