گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زانیاری زیاتر لەسەر پلانی كوشتنی كازمی ئاشكرا بوو

2021.11.08 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری زیاتر لەسەر پلانی كوشتنی كازمی ئاشكرا بوو

ناس کورد-

 

کەناڵێکى روسى ئاشکرایکرد، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى لەهەوڵى تیرۆرکردنى مستەفا کازمى بەکارهێنرا، هەمان ئەو فڕۆكانەیە كە لە هێرشی سەر بارەگا ئەمەریكییەكان بەكاردەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى "روسیا الیوم" (8 ى تشرينى دووەمى 2021) بڵاویکردەوە، فڕۆکەکان لە ناوچەی گرێعاتی باكوری بەغداوە فڕیون بەرەو ماڵى کازمى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشبەران ویستوویانە سەرەتا موشەك بگرنە ماڵی كازمی و ناچاری بكەن بەوەی بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی بیكوژن، بەڵام پلانەكەسەری نەگرتووە.

 

پاش ئەوەی سپێدەی دوێنێ هێرش كرایە سەر ماڵی كازمی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمەریكا و بەریتانیا یەكێتی ئەوروپا و ئێران و سعودیە و میسر و وڵاتانی عەرەبی سەرۆكنەی هێرشەكەیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری عێراق دووپات كردەوە. لەسەر ئاستی ناوخۆش زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ كازمی راگەیاندووە و دژی بە ئامانجگرتنی سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەستاونەتەوە.    

  

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رۆژى یەکشەممە لەکۆبوونەوەى نائاسایی ئەنجومەنى وەزیراندا سێ جار لەسەریەک وتى "تاوانبارانى هێرشەکە باش دەناسین و ئاشکرایان دەکەین".  

 

ئاژانسى رۆیتەرز (8 ى تشرينى دووەمى 2021) بڵاویکردەوە، لانى کەم گروپێکى چەکدارى کە ئێران پاڵپشتى دەکات لەپشت هێرشەکەى سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە بووە.  

  

ئاژانسەکە لەزارى بەرپرسێکى ئەمنى عێراقى و چەند سەرچاوەیەکى نزیک لە گروپە چەکدارەکانەوە گواستییەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەى کە ماڵى مستەفا کازمى بەئامانج گرت، لانى کەم لەلایەن گروپێکى چەکداریی کە ئێران پشتیوانیان دەکات هەڵدراوە.