گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومەتی فیدراڵی هەنگاوێكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرانبوونی ئارد ڕاگەیاند

2021.11.08 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی فیدراڵی هەنگاوێكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرانبوونی ئارد ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا بە دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی تری ئارد لە ماوەی 24ی داهاتوودا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی گرانبوونەوەى ئارد کە ماوەیەکە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (8ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی فەرمانی بە کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە کردووە وەجبەیەکی نوێی ئارد بنێرن."

 

دەشڵێت، "بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخەکە و سەختی بەدەستهێنانی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە بازاڕەکاندا."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ڕێنماییەکان ئاڕاستەی هەردوو کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە کراون تاوەکو ڕێکاری پێویست و خێرا بگرنەبەر بۆ ناردنی وەجبەیەکی تری ئارد."

 

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا، وەزیر ڕەتی کردووەتەوە کە توشی قەیرانی ئارد بوو بن و دەڵێت، "وەزارەت ئاردی کۆگاکراوی باشی هەیە کە لە جوتیاران کڕاوە و چەند وەجبەیەکی تری ئاردیش دابەش دەکرێت."