گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان؟

وادەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2021.11.08 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لەچەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم دەگۆڕدرێن و لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش ڕوونکردنەوە دەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل پڕۆژەی هەرێمی کوردستانە و دەمانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێنین، دواتر هاتوچۆی گشتیی عێراقیش هاتنەسەرخەت و وەزیری ناوخۆی عێراقیش پشتگیری پڕۆژەکەی کرد و هەردوولا لەسەر شێوازی تابلۆکان ڕێککەوتووین." 

 

وتیشی، "ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین لەماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا هەیە و لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم دەگۆڕدرێن." 

 

هاوکات سەبارەت بە پرسی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئێمە سەرژمێری ئەو ئۆتۆمبێلانەمان کردووە و داوام لە هاتوچۆی گشتی و هاتوچۆی پارێزگاکان کردووە چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە." 

 

خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ ڕاگەیەنرا