گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا 200 ملیارەکەى رەوانەى هەرێم کرد

2021.11.08 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا 200 ملیارەکەى رەوانەى هەرێم کرد

ناس کورد-

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا 200 ملیار دینارەکەى رەوانەى هەرێم کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عيسا (8 ى تشرينى دووەمى 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، وەزارەتى دارایی عێراق 200 ملیار دینارەکەى رەوانەى هەرێمى کوردستان کردووە.

 

چاوەڕواندەکرێت بەگەیشتنى ئەو بڕە پارەیە دابەشکردنى موچەى مانگى رابردووى فەرمانبەران خێراتر بکرێت، دواى ئەوەى خاوبوونەوەى بەخۆوە بینى بەهۆى چەند هۆکارێکەوە.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە خاو دابەشکردنی مووچە ڕایگەیاند "دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی ماون مووچە وەردەگرن."   

  

هاوکات سەبارەت بەوەی دەوترێت داهاتی حکومەت لە پێویستی مووچە زیاترە، وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند "ئەو وردەکارییانە لای وەزارەتی دارایین، بەڵام هەر پارەیەک لەبەردەستی حکومەتی هەرێم بێت ئەولەویەت بۆ مووچەیە و پێشتریش ئەوەمان وتووە."