گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیاریی لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانەی کە ماون

2021.11.08 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانەی کە ماون

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە خاوی ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە خاو دابەشکردنی مووچە ڕایگەیاند، "دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی ماون مووچە وەردەگرن." 

 

هاوکات سەبارەت بەوەی دەوترێت داهاتی حکومەت لە پێویستی مووچە زیاترە، وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، "ئەو وردەکارییانە لای وەزارەتی دارایین، بەڵام هەر پارەیەک لەبەردەستی حکومەتی هەرێم بێت ئەولەویەت بۆ مووچەیە و پێشتریش ئەوەمان وتووە."