گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاتوچۆ زانیارى لەسەر تابلۆى نوێی ئۆتۆمبێل و وادەى جێبەجێکردنى ئاشکرادەکات

2021.11.08 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ زانیارى لەسەر تابلۆى نوێی ئۆتۆمبێل و وادەى جێبەجێکردنى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتوچۆى عێراق رێککەوتنى لەسەر دیزاین و شێوە و نوسینى سەر تابلۆى نوێی ئۆتۆمبێل راگەیاند کە لەسەرتاسەرى عێراق و هەرێم جێبەجێدەکرێت و دەڵێت بەم نزیکانە پڕۆسەکە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید حەیدەر کەریم بەڕێوەبەرى گشتى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى هاتوچۆ (8 ى تشرينى دووەمى 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، گەیشونەتە رێککەوتن لەسەر شێوە و دیزاینى تابلۆکان بۆ هەموو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان.

 

وتیشى "پرۆسەى گۆڕینى تابلۆکان پێویستى بە مامەڵەى تەواوەتى نییە لەکاتى سەردانیکردنى بەرێوەبەرایەتییەکان بۆ ئەوانەى تابلۆکانیان دەگۆڕن یان یەکەمجارە ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماردەکەن".

 

  عەمید حەیدەر باسى لەوەشکرد، دەستکردن بە پڕۆسەى گۆڕینى تابلۆ دواى تەواوبوونى کارى دروستکردنى تابلۆکان دەبێت لەماوەیەکى نزیکدا.

  

  (14ى تشرینى یەکەمى 2021) هاتوچۆى گشتى عێراق رێککەوتنى لەگەڵ هەرێمى کوردستان راگەیاند بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى هاوشێوەى وڵاتانى تر.    

  

 تابلۆ نوێیەکان هەمان رەنگى تابلۆکانى ئێستا دەبن بەڵام قەبارەیان جیاوازە، سپى بۆ تایبەت و سور بۆ تەکسى، شین بۆ حکومى، سەوز بۆ سوپا، سەربارى کۆدى دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک لەجیاتى ناوەکەى. 

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم، (14ى تشرینى یەکەمى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "دوو دانیشتنمان کردووە لەگەڵ حکومەتى عێراقى لەسەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێلى سەرجەم شارەکانى عێراق و هەرێم بەڵام تائێستا نە کەوتوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە".  

  

ئاماژەى بەوەشکرد، دیزاینى تابلۆکە لەهى هەرێم بچوکترە و لە تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى شارەکانى عراق گەورەترە.  

  

لیوا عەبدولقادر ئەوەشى خستەڕوو، زمانى نوسینى سەر تابلۆ نوێیەکە بە ئینگلیزى و عەرەبى دەبێت هەروەها ناوى شارەکان نانوسرێت بەڵکو ناوى کورتکراوەى عێراق و هەرێمى لەسەر دەبێت.