گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بانکی ڕافیدەین قەرزێکی 50 ملیۆنی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند

2021.11.08 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ڕافیدەین قەرزێکی 50 ملیۆنی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بانکی ڕایفیدەینی عێراقی قەرزێکی 50 ملیۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان ڕاگەیاند و لەماوەی 10 ساڵدا لێیان وەردەگیرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "سەباح"ی عێراقی (دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاویکردەوە، بانکی ڕایفدەین قەرزێکی 50 ملیۆنی بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەدات. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "قەرزەکە لە چوارچێوەی بنیادناندا دەدرێت و لەماوەی 10 ساڵدا وەردەگیرێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەرگرتنی قەرزەکە پێویستی بە بارمتە (کەفیل) نییە و بە گرەنتی ماستەرکارد دەدرێت."