گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێك: چانسی كازمی بۆ سەرۆكایەتی لە سفرەوە فڕی

2021.11.08 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: چانسی كازمی بۆ سەرۆكایەتی لە سفرەوە فڕی

ناس كورد-

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە تا چەند كاتژمێرێك بەر لە هەوڵی تیرۆركردنی، چانسی مستەفا كازمی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكەی نزیك بووە لە سفر، بەڵام لەپاش بەئامانجگرتنی و كاردانەوە بەهێزەكانی پاش ئەوە بووەتەوە بە ژمارەیەكی قورس لە هاوكێشەی پێكهێنانی حكومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

راپۆرتێكی رۆژنامەكە (8ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، باس لەوە دەكات كوژرانی چەند كەسێك لەبەردەم ناوچەی سەوز ئێوارەی هەینی كە لەبەرەی گروپە چەكدارەكانی ناڕازی بوون لە ئەنجامەكان، چانسی كازمییان لاوازكردووە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكەی تا ڕادەی نزیكبوونەوە لە سفر، بەڵام ئەو سێ فڕۆكەیەی نێردرا بۆ تیرۆركردنی كازمی كردیانەوە بە ژمارەیەكی قورس و چانسی بەڕێژەیەكی زۆر بەرز بووەتەوە.

 

راپۆرتەكە ستایشی مامەڵەی كازمی دەكات لەگەڵ هەوڵی تیرۆركردنی و ئەوە دەخاتەڕوو پاش یەك كاتژمێر لەوە، بەهێمنی دەركەوتووە و لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا وتوویەتی "موشەك و درۆن نیشتمان بنیات نانێن". 

 

هەروەها باسی لەوەش كردووە سەدر یەكەم كەس بووە سەركۆنەی هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی كردووە، بەدوای ئەوەشدا شەپۆلێك پەیوەندی تەلەفۆنی و بەیاننامەی ناڕەزایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، ئەمەش وایكردووە كازمی لەهەمووكات زیاتر بەهێز و هێمن دەركەوێت. 

 

پاش ئەوەی سپێدەی دوێنێ هێرش كرایە سەر ماڵی كازمی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمەریكا و بەریتانیا یەكێتی ئەوروپا و ئێران و سعودیە و میسر و وڵاتانی عەرەبی سەرۆكنەی هێرشەكەیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری عێراق دووپات كردەوە. لەسەر ئاستی ناوخۆش زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ كازمی راگەیاندووە و دژی بە ئامانجگرتنی سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەستاونەتەوە.