گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە بیلاڕووسیا دەکەونەبەر پەلاماری ڕەوە سەگ

2021.11.08 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا دەکەونە بەر هێرشی ڕەوە و سەگ و بەشێکیان بە سەختی برینداربوون و لە دۆخێکی خراپدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد بڵاویانکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدەکەن، لە سنوری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا لەلایەن ڕەوە سەگەوە هێرشیان کراوەتەسەر و بەشێکیان بە سەختی برینداربوون، بەڵام سەربازانی پۆڵەندا ڕزگاریان نەکردوون و تەنها تەماشایان کردوون. 

 

ئاماژە بەوەش دەکەن، ژمارەیان 35 کەسە و ڕێگانادەن بچنە سنوری پۆڵەنداوە، ئەگەریش تەلبەندەکە تێپەڕێنن، ئەوا لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە دەکەونەبەر ئازار و ئەشکەنجە و کوشتن. 

 

یەکێک لەو گەنجە کوردانە، دەبەیەکی ئاوی پێیە و دەڵێت، "ئەوە ئاوی باراناوە و دوو ڕۆژە ئەوە دەخۆینەوە، دۆخمان زۆر خراپە و بەرگەی دوو ڕۆژی دیکە ناگرین."