ناس کورد-
لەدوای دابەزینی نرخەکەی لەماوەی ڕابردوودا، نرخی نەوت جارێکیتری بەرەو بەرزی هەنگاوی نایەوە و لەسەر 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 83 دۆلار و 63 سەنت مامەلەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەتەوە.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 82 دۆلار 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەویش بەهەمانشێوە نرخەکەی بەڕێژەی 1.27% بەرزبووەتەوە.