ناس كورد-
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق دەنگۆى هێرشکردنە سەر فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنەکەى لەبەغدا ڕەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەرى راگەیاندنى ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا (7 تشرينى دووەمى2021) رایگەیاند، هەندێ دەزگاى راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان دەستاودەست کردووە لەبارەى هێرشى ژمارەیەک چەکدار بۆ سەر فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لەبەغدا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەواڵەکە دوورە لە راستى یەوە و پێویستە دەزگاکانى راگەیاندن وردبن لەبڵاوکردنەوەى هەواڵ.