گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێنج پۆست ڕاده‌گه‌یەنێت

2021.11.07 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێنج پۆست ڕاده‌گه‌یەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێنج پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى هەولێری پزیشکی ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پێنج پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى هەولێری پزیشکی ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

پۆستەکان:

ڕاگرى کۆلیژی پزیشکی

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکی ددان

ڕاگری کۆلیژی پەرستیاری

ڕاگری کۆلیژی دەرمانسازى

بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی پزیشکی

مەرجەکان:

- پێویستە پێشکەشکار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى لە (١٠) ساڵى زانکۆیى کەمتر نەبێت.

 

تێبینى:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/11/17) رۆژی چواشەمە دەبێت.

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لە سەرۆکایتی زانکۆ پەسەند بکرێت.

- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانی (c.v) و لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکانی لە گۆڤاری زانستی مەحکەم لەگەڵ (c.v) وپوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمێڵە ([email protected]) بنێرێت.