کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد به‌ریتانیا ماوه‌ى دهستبهسهرگراتنى كه‌شتیه ئێرانیهكهى بۆ 14 ڕۆژى تر درێژكرده‌وه و به‌رپرسێكى پاسدارانیش داواى هەڵوێستی هاوشێوە دژى به‌ریتانیا ده‌كات. . مارتن لێنڤدن، نێرده‌ى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى سوریا ڕایگه‌یاند، دهستبهسهرگراتنى كه‌شتیه نهوتیهكهى ئێران به‌ئامانجى ئه‌وه بووه به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ستى نه‌گاته چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى وزه بۆ ئه‌نجامدانى كوشتار و سه‌ركوتكردنى گه‌له‌كه‌ى به‌كارى بهێنیت. . هاوکات موحسین ڕهزایى، سكرتیرى كاروبارى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستورى ئێران و سه‌ركرده‌ی سوپاى پاسدارانى، هۆشداریى دایه به‌ریتانیا و ڕایگه‌یاند، گه‌ر لەندەن كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه ڕادهستنهكاتهوه ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى هاوشێوه بده‌نه‌وه و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كهشتیهنهوتیهكانى به‌ریتانیادا . . هه‌فته‌ى ڕابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌ل تاریق به‌هاوكارى هێزی دەریایی به‌ریتانیا دەستی بەسەر كهشتیهكى نه‌وتهەڵگری ئێران‌دا گرت کە بەنیاز بوو دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگه‌ى بانیاسى سوریا بگوازێتەوە . .