ناس کورد-
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پەیوەندى بە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە کرد و جەختیکردەوە کە ئەو هێرشەى لەدژى ئەنجامدرا هێرش بووە بۆ سەر عێراق و سەروەرى وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق (7 تشرينى دووەمى2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ کازمى نیگەرانى قوڵى وڵاتەکەى پێڕاگەیاندووە لەبارەى ئەو "هێرشە ترسنۆکانەیەى" کە بۆ سەر سەرۆک وەزیران ئەنجامدرا.
بلینکن وتى "ئەو هێرشە هێرش بووە بۆ سەر عێراق و سەروەرییەکەى، نەک تەنها بۆ سەر سەرۆک وەزیران".
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ستایشى مامەڵەى سەرکردایەتى کازمى و ئازایەتییەکەى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییە قورسەکان کە رووى لە عێراق کردووەو هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیرى، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.
مستەفا کازمى و بلینکن جەختیان کردەوە لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى ئەمەریکا و عێراق.