گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نیگار لەلایەن داواکارەکەیەوە دەستدرێژی کرایەسەر و کوژرا

2021.11.07 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
نیگار لەلایەن داواکارەکەیەوە دەستدرێژی کرایەسەر و کوژرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کچیکی لاوی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی لەلایەن داواکارەکەیەوە ڕفێندرا و دەستدرێژی کرایەسەر، کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی “نیگار ئەحمەدی”ی تەمەن 27 ساڵ لەلایەن یەکێک لە هاوپۆلییەکانی کاتی زانکۆی کە چەندین جار خوازبێنی لێ کردبوو، بەڵام ئەو ڕازی نەببوو، ڕفێندراوە و دوای ئەوەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، کوژراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە لە نەتەوەی ئازوەری و خەڵکی ئورمییەیە، بە هاوکاری دوو هاورێی خۆی نیگاریان ڕفاندووە و لە نزیک ئەسەدئابادی سەر بە پارێزگای هەمەدان دوای ئەوەی دەسدرێژی کردووەتە سەری، نیگاری خنکاندووە و دواتر چەند گولـلەی پێوە ناوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای تاوانەکە، بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و زانیاری لەسەر شوێنی تەرمی نیگار بە پۆلیس داوە و توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە." 

 

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی نیگار ڕایگەیاندووە، " ئێمە ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمێکی لەدایکبوونی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەمان هەبوو و چاوەڕوانی گەڕانەوەی نگار بووین، ئەم چاوەروانییە زۆری خایاند و مۆبایلەکەیشی کوژابوویەوە، بۆیە زۆر دڵەڕاوکێمان بۆ دروست بوو، لە کۆتاییدا شەو پۆلیس ئێمەیان لە کوشتنی نیگار ئاگادار کردەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "موجتەبا ئەحمەدی باوکی نیگار یەکێک لە کەسە ناسراو و حکومەتییەکانی ناوچەکەیە، هەر لەسەرەتاوە وتوویەتی ئەم بابەتە بە هیچ شێوە نابێت بڵاو بکرێتەوە و تەنانەت ئیزنی نەداوە ڕاگەیەندراوی مردنی بڵاوبێتەوە و ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەی بەشێوەیەکی شاراوە و بە بەشداری کەمتر لە 20 کەس لە گۆڕستانێکی ساری بەڕێوەچووە." 

 

هاوکات یەکێک لە هاوڕێیانی نیگار ڕایگەیاندووە، "نگار ئەحمەدی چەند ساڵ پێش ئێستا لە یەکێک لە زانکۆکانی ئورمیە بەکالۆریۆسی لە ماف وەرگرتبوو و لە هەمان زانکۆ لەگەڵ ئەو کوڕە یەکتریان ناسیوە و کوڕەکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار خوازبێنی لێ کردبوو، بەڵام نیگار وڵامی نەرێنی پێداوە و ڕازی نەبووە."