گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڤیدیۆ؛ تەقاندنەوەى ئەو موشەکەى لەهێرشەکەى سەر ماڵى کازمى بەکارهێنرا

2021.11.07 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ تەقاندنەوەى ئەو موشەکەى لەهێرشەکەى سەر ماڵى کازمى بەکارهێنرا

ناس کورد-

 

هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئەو موشەکەیان تەقاندەوە کە ئاڕاستەى ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کرا و نەتەقییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس" کەوتووە (7 تشرينى دووەمى2021)، ساتى تەقاندنەوەى موشەکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەژێر ئاودا نیشان دەدات.

  

  

 

پێشتر سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئەو موشەکەیان هەڵگرتووەتەوە کە لەهێرشەکەى سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بەکارهێنراوە و نەتەقیوەتەوە.  

  

سەرچاوەکە (7 تشرينى دووەمى 2021) بۆ "ناس" ئاشکرایکرد، "هێزە ئەمنییەکان موشەکەکە دەتەقێننەوە".  

  

"ناس" وێنەى موشەکەکەى دەستکەوتووە کە لەهێرشەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆ سەر شوێنى مانەوەى مستەفا کازمى بەکارهێنرا.  

  

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2021) شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.      

  

لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".