گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپا بە چڕى بە ئاسمانى بەغدا دەسوڕێنەوە

2021.11.07 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپا بە چڕى بە ئاسمانى بەغدا دەسوڕێنەوە

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپا بە چڕى بە ئاسمانى بەغدا دەسوڕێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى (7 تشرينى دووەمى 2021) لە بەیاننامەیەکى کورتدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپا بەشێوەیەکى چڕ بەئاسمانى شارى بەغداى پایتەختدا دەسوڕێنەوە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2021) شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.        

  

لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".