گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ هەمواری یاسای پارێزگاکان تاوتوێ دەکات

2019.07.06 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ هەمواری یاسای پارێزگاکان تاوتوێ دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پێشنیازی هەمواری یاسای پارێزگاکانی هەرێم تاوتوێ دەکات. ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات. بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە لە سێ تەوەر پێکدێت ە بریتین لە یاسای مرۆڤسازی لە هەرێمی كوردستان، پێشنیازی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی زیادەرۆییان لەسەر كراوە لە سنوری شارەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان  وپێشنیازی یاسای هەمواری ژمارە 3ی ساڵی 2009ی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان. ئەم کۆبوونەوەی پەرلەمان، لە ماوەی خولی یاسادانانی بەهارەی پەرلەمانە کە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لە سەر ڕادەستکردنی سیڤی وەزیرەکانی کابینەکەی مەسرور بارزانی هەفتەی رابردوو درێژکرایەوە. هەمواری یاسای پارێزگاکان بەشێوەیەک دەبێت، کەسێک لەدەرەوەی ئەنجومەنەکان بتوانێت خۆی بۆ پارێزگاری شارەکان کاندیدبکات. هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و داوایانکرد دەرەچەیەکی یاسایی بۆ بەردەوامی کاری ئەنجومەنەکان بدۆزرێتەوە، بەوپێیەی ئێستا وادەی یاساییان تەواوبووە و دیاریش نیە کەی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێن.