گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی ڕوودەدات

بەڤیدیۆ؛ ’’لە هەولێر شۆفێرێک هەوڵ دەدات لاسایی فیلمە ئەکشنەکان بکاتەوە’’

2021.11.07 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ ’’لە هەولێر شۆفێرێک هەوڵ دەدات لاسایی فیلمە ئەکشنەکان بکاتەوە’’

ناس کورد- 

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی لە شەقامی 100 مەتری بڵاوکردەوە و دەڵێت، شۆفێرەکە گەنجێک بووە و هەوڵیداوە هاوشێوەی فیلمە ئەکشنەکان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل دەربچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021) ڕوویداوە، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت،، "شۆفێرەکە کاتێک ویستویەتی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل دەربچێت، خۆی کێشاوە بەدواوەی لاندکرۆزێک و وەرگەڕا،." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانێکی مادی زۆر بەر ئوتومبێلەکان کەوت، بۆیە تکایە شەقامەکان شوێنی نمایش نین."