گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنی

2021.11.07 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنی

ناس کورد- 

لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنەکەی، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و دڵنیاییدا لە بەردەوامی هەنگاوەکانی چاکسازی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق (یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار کۆبووەوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆک کۆماری عێراق، ئیدانەکردنی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی بۆ سەر سەرۆک وەزیران دووپاتکردەوە و ئیدانەی سەرجەم ئەو کارانەشی کرد کەهەوڵ بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەدەن." 

 

ئەوەش هاتووە، "لای خۆیەوە مستەفا کازمی دڵنیاییدا لە بەردەوامی هەنگاوەکانی چاکسازی لە ئاستە جیاوازەکان و هەروەها پاراستنی ڕێڕەوی یاسایی و دەستوری. 

 

May be an image of 2 people, people sitting and people standing