کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
زنجیرەیەک زەمینلەرزەی یەک لە دوای یەک، لە باشوری ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ڕوویاندا کە بەهێزی یەکێکیان گەیشتە 7.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر.
.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 8:20 خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا ژمارەیەک زەمینلەرزە لە باشووری کالیفۆڕنیا ڕوویاندا.
.
سەنتەری زەمینلەرزە و زەویناسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سەنتەری زەمینلەرزەکە، 11 کیلۆمەتر لە باکوری شاری ریجکرێست رویداوە و بە دوای خۆیدا ژمارەیەک زەمنیلەرزەی دیکە بە پلەی چوار و زیاتر هەستیان پێکراوە.
.
بەهۆی زەمینلەرزەکەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەک کەوتووەتەوە و ژمارەیەک خانووی هاوڵاتیان ڕووخاون، رۆژی ڕابردووش زەمینلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر هەمان ناوچەی هەژاندەوە.
.
زەمینلەرزرە بە بەهێزترین زەمینلەرزە دوو دەیەی ڕابردووی ئەمریکا دادەنرێت، بە پێی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکان تەنها ژمارەیەک هاوڵاتی بە سوکی بریندار بوون.