ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان ڕایگەیاند، "توندوتيژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه و مه‌ترسيى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە (7ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "له نزيكه‌وه چاودێريى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نهخوازراوهكانى ده‌كه‌ين. توندوتيژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه و مه‌ترسيى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه. وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين دان به خۆيان‌دا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه به ئاقارێكى خراپتردا بڕوات."
"ده‌ستوور و ياسا مافى خۆپيشاندان و ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى به شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتيانه ديارى كردووه و ده‌يانپارێزێت، به هه‌مان شێوه ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتيژى گرتووه. داوا ده‌كه‌ين خۆپيشاندان و ناڕه‌زايى و مامهڵهكرنيش له‌گه‌ڵياندا له چوارچێوه‌ى ياسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات بكه‌ن."
باسی لەوەشکردووە، "سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى عيراقه و هه‌ر تانه و سكاڵا و تێبينييه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێ به ڕێكاره ياسايييه‌كان يهكلايى بكرێنه‌وه. ده‌بێ هه‌موومان له عيراق له ئاستى بهرپرسياريهتيى نيشتمانيدا بين و پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، ئاشتيانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كان به‌تايبه‌تى تيرۆر ببينهوه، ئارامى و ژیان و گوزەران و خزمەتكردنی ھاووڵاتیيان ئامانجی سەرەكيی ھەمووان بێت."