گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواكارییەكیش ئاراستە دەكات

سەرۆكی هەرێم: هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پەرەسەندنێكی مەترسیدارە

2021.11.07 - 07:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی هەرێم: هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پەرەسەندنێكی مەترسیدارە

ناس كورد_

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و ئیدانەی هێرشەكەی كرد و سوپاسی خوای كرد لەسەر سەلامەتیی سەرۆك وەزیران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێكدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت: ئیدانە و سەركۆنەی ئەو هەوڵە شكستخواردووە دەكەم بۆ تیرۆركردنی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی دراوە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە بەغدا، سوپاس بۆ خوا لەسەر ئەوەی سەلامەتە. 

 

هەروەها دەڵێت: ئەم كارە تیرۆریستییە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و هەڕەشە لە ئاسایش و ئۆقرەیی وڵات دەكات و سەرەنجامی خراپیشی لێ چاوەڕوان دەكرێت. داوا دەكەم هەموولایەك دان بەخۆیاندا بگرن و ڕەوشەكە هێور بكەنەوە.

 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاش ڕزگاربوونی لە هەوڵێكی كوشتن بەهۆی هێرشی موشەكیی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و داوای دیالۆگ و دان بەخۆداگرتن دەكات و ڕایدەگەیەنێت خۆی و ستافەكەی سەلامەتن.

 

لە پەیامەكەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی تشرینی دووەمی 2021) كازمی دەڵێت: ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن، هێزە ئەمنییە قارەمانەكان كار لەسەر ئارامی و ئۆقرەیی عێراق دەكەن.  

  

هەروەها دەڵێت: فڕۆكەی بێ فرؤكەوان و موشەكی ترسنۆكانە وڵات بنیات نانێن، ئێمە لە ڕێگای دەزگاكانی دەوڵەتەوە خەریكی بنیاتنانی دەوڵەتی خۆمانین، داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكەن دیالۆگ بكەن لە پێناو عێراق و ئایندەی عێراق.  

  

هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پاش ڕۆژێك لە گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز دێت كە تێیدا لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران و چەكدارە خۆپیشاندەرەكانیان دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرەنگاربوونەوە و چەند كوژراو و بریندارێكی لێ كەوتەوە، بەدوایدا سەرانی گروپەكان هەڕەشەی توند و ڕاستەوخۆیان ئاراستەی مستەفا كازمی كرد.   

  

پێشتر شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە هێرشکراوەتەسەر شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و ناوبراو سەلامەتە.  

بەدوای ئەوەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا برینداربوونی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "من سەلامەتم و سوپاس بۆ خوا لەنێو گەلەکەمدام".   

داواشی لە گەلی عێراق کردووە ئارام بن و دان بە خۆیاندا بگرن.