گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕێگەی تویتەرەوە

پاش هەوڵی تیرۆركردنی كازمی سەدر داوایەك ئاراستەی سوپا دەكات

2021.11.07 - 06:56
App store icon Play store icon Play store icon
پاش هەوڵی تیرۆركردنی كازمی سەدر داوایەك ئاراستەی سوپا دەكات

ناس كورد_

موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر جەختی كردەوە بەئامانجگرتنی باڵاترین دەسەڵات لە عێراقدا، بە ئامانجگرتنی زەق و ڕاستەوخۆ عێراق و گەلەكەیەتی و پێویستە سوپا جڵەوی كاروباری وڵات بگرێتە دەست "تا دەگەڕێینەوە بۆ دۆخی ئاسایی و بەهێزی خۆی". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتەكەیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوەشی وتووە، ئەو هەوڵە بۆ گێڕانەوەی عێراقە بۆ ئامێزی بشێوی تا هێزەكانی دژە دەوڵەت كۆنترۆڵی بكەن و واڵا ببێت بۆ دەستوەردانی ئەملاولا. 

me_ga.php?id=4710

 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاش ڕزگاربوونی لە هەوڵێكی كوشتن بەهۆی هێرشی موشەكیی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە.

 

لە پەیامەكەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی تشرینی دووەمی 2021) كازمی دەڵێت: ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن، هێزە ئەمنییە قارەمانەكان كار لەسەر ئارامی و ئۆقرەیی عێراق دەكەن.  

  

هەروەها دەڵێت: فڕۆكەی بێ فرؤكەوان و موشەكی ترسنۆكانە وڵات بنیات نانێن، ئێمە لە ڕێگای دەزگاكانی دەوڵەتەوە خەریكی بنیاتنانی دەوڵەتی خۆمانین، داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكەن دیالۆگ بكەن لە پێناو عێراق و ئایندەی عێراق.  

  

هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پاش ڕۆژێك لە گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز دێت كە تێیدا لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران و چەكدارە خۆپیشاندەرەكانیان دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرەنگاربوونەوە و چەند كوژراو و بریندارێكی لێ كەوتەوە، بەدوایدا سەرانی گروپەكان هەڕەشەی توند و ڕاستەوخۆیان ئاراستەی مستەفا كازمی كرد. 

me_ga.php?id=4709