گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کۆمسیۆنەوە

كۆمسیۆن وادەی كۆتاییهاتنی تانەكانی ڕاگەیاند

2021.11.06 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆن وادەی كۆتاییهاتنی تانەكانی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە دۆسییەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا (شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەبارەوە پێشکەشکراون لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەی پاڵێوراوەکانی زیقار و کەرکوک و سەڵاحەدین و نەینەوا ڕادەگەیەنین، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەنجامی ووردبینی ئەو بەڵگانەش بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی یەکشەممە کە دەبێتە کۆتا ڕۆژی دۆسیەی تانەکان، ڕوانین دەکرێت لەو بەڵگانەی کە پێشکەشکراوە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکانی پاڵێوراوانی پارێزگای بەسرە، بۆئەوەی دۆسیەی تانەکانیان بەتەواوی یەکلابکرێتەوە، دوای تەواوکردنی پێداچوونەوە و ووردبینی لەبارەی ئەو بەڵگانەی بە شێوەی پاشکۆ پێشکەشکراون و ئاماژەیان پێدراوە."