گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێكەوتەی گرژییەكانی پاش هەڵبژاردن لەسەر بودجە و ئابووریی عێراق ئاشكرا كرا

2021.11.06 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
لێكەوتەی گرژییەكانی پاش هەڵبژاردن لەسەر بودجە و ئابووریی عێراق ئاشكرا كرا

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە دەبێتە هۆی خەرجنەكردنی عەلاوە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەڵام كاریگەریی لەسەر خەرجكردنی موچە دروست ناكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماهیر حەماد، بریكاری وەزارەتی پلاندان لە لێدوان بۆ ئیندیپێندێنت كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە ڕوون دەكاتەوە لەحاڵەتی درێژەكێشانی ناكۆكییە سیاسییەكانی پاش هەڵبژاردن و دواكەوتنی دانیشتەكانی پەرلەمان ئەوە كار بە خەرجكردنی 1/ 12 ی بودجە دەكرێت و بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنانیش بەپێی رێژەی كار تێیاندا. 

 

حەماد ئەوەشی وتووە كە جگە لە مووچە ناتوانرێت دەست بۆ خەرجكردنی تر ببرێت بەبێ بودجە و هیچ پلەیەكی دامەزراندن نابێت . سەبارەت بە بودجەی 2022 باسی لەوەشكردووە نرخی نەوت بە 60$ خەمڵێنراوە بەڵام ئەم ئەنجومەنی وەزیرانەی ئێستا مافی پەسەندكردنی بودجەی نییە بەوپێیەی كار بەڕێكەرە. 

بەگوێرەی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019 ناوەڕاستی هەموو مانگێكی 10 لە ساڵدا وادەی پێشكەشكردنی بودجەیە بە پەرلەمان بەڵام رەنگە بودجەی 2022 بكەوێتە كۆتایی ساڵ یان ساڵی ئایندە ئەمەش كاریگەریی لەسەر پرۆژەكانی وەبەرهێنان دەبێت و وڵات دەخاتە دۆخی داكشانەوەی ئابووری.