گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەدر سەردانی هەولێر دەكات

2021.11.06 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر سەردانی هەولێر دەكات

ناس کورد-

بڕیارە موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر سەردانی هەولێر بكات بۆ دیداری مەسعود بارزانی، پاش ئەوەی پرۆتۆكۆلی پیاوانی ئاینی شكاند و كەوتە بەسەركردنەوەی براوە سەرەكییەكانی هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لە بەغدا بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند (6ی تشرینی یەكەمی 2021) موقتەدا سەدر بەرنامەی هەیە سەردانی شاری هەولێر بكات بۆ دیدار لەگەڵ بارزانی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە یەكێتی بەشدار دەبن لە پێشوازیكردن و بینینی یان نا. 

 

سەردانەكەی سەدر (74 كورسی) بەدوای ئەوەدا دێت پرۆتۆكۆلی پیاوانی ئاینی نەجەفی شكاند و لەبەغدا سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی بەرەی تەقەدومی كرد كە براوەی یەكەمی سوننەكانە (38 كورسی)، بەر لەوەی بەتوڕەیی دوێنێ هەینی بەغدا بەجێ بهێڵێت بەهۆی گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز لە میانەی پێكدادانی هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی گروپەكانی حەشدی شەعبی. 

 

لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن سەدر دوو جار جەختی لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسی كردووەتەوە، ئامادەیی ئەوەشی دەربڕیوە بچێتە ئۆپۆزسیۆن ئەگەر بەرامبەرەكەی سووربن لەسەر حكومەتی سازان، ئەمەش بووەتە جێگای مشتومڕ و دەمەقاڵەیەكی گەورەی سیاسی.