گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەوقافی هەرێم لەبارەی ’’نزاکردن بۆ ئەردۆغان لە مزگەوتێک’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.11.06 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقافی هەرێم لەبارەی ’’نزاکردن بۆ ئەردۆغان لە مزگەوتێک’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

 

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تیایدا ژمارەیەک کەس بە جلوبەرگی کوردییەوە نزا بۆ ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەکەن، وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو شوێنە مزگەوت نییە و هەرێمی کوردستانیش نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ژمارەیەک هاووڵاتی کە بەشێکیان جلی کوردییان ولەبەردایە و بەشێوەزاری کرمانجی ژووروو نزا دەکەن، کەسێکیان دەڵێت، "خوای گەورە ئەردۆغان لە دەردوبەڵای دونیا بە دوور بخەی"، ئەو کەسانەشی بە پێوە وەستاون لە دوایەوە، دەڵێن، "ئامین"، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.

 

لەوبارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم (شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە تیایدا کەسێک دوعا بۆسەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ئەو شوێنە مزگەوت نییە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینییە و پەیوەندی بەئێمەوە نییە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاودەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن و چەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم ڕوونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی ڕاگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر."