گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیزای تورکیا

بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق؛ تاکە ڕێگای وەرگرتنی ڤیزای تورکیا بەم شێوەیە دەبێت

2021.11.06 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق؛ تاکە ڕێگای وەرگرتنی ڤیزای تورکیا بەم شێوەیە دەبێت

ناس کورد-

باڵيۆزخانه‌ی توركيا له‌ عيراق جەخت دەکاتەوە كه‌ هاوڵاتيانی عيراق و هه‌رێمی كوردستان تەنها ده‌توانن لە ڕێگەی كۆمپانيای Gateway Management and Logistics Inc داواکاری وەرگرتنی ڤیزای تورکیا پێشکەش بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەکە لە ڕوونكردنه‌وه‌كدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (6ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "كۆمپانيای Gateway تاكه‌ بریكاری فه‌رم و متمانەپێکراوی باڵیۆزخانەکەمانە بۆ وه‌رگرتنی ڤيزا و ده‌توانن له‌ رێگه‌ی هه‌ر 10 لقی كۆمپانیاکە له‌ به‌غدا، هه‌ولێر، به‌سره‌، مويسل، كه‌ركوك، سلێماني، دهۆك و زاخۆ هاوڵاتیان داواكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن."

 

دەشڵێت، گرنگه‌ هاوڵاتیان پشت به‌ نوسينگه‌كانی تری گه‌شتكردنی جگه‌ له‌ Gateway نه‌به‌ستن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە دەکەن.

 

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق باسی لەوەشکردووە کە "ئه‌و نوسینگانه‌ هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ باڵیۆزخانەی ئێمه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وان به‌داواكردنی نرخی گران و زۆر فێڵ له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن."

No photo description available.