گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

یەکێتی بڕیار دەدات لەسەر مانەوەی هاوسەرۆک یاخود گۆڕینی بە سکرتێری گشتی

2021.11.06 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی بڕیار دەدات لەسەر مانەوەی هاوسەرۆک یاخود گۆڕینی بە سکرتێری گشتی

ناس کورد-

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە ناوخۆی حزبەکە تاوتوێ دەکات، ئەنجومەنی سەرکردایەتیش لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر مانەوەی هاوسەرۆکی یاخود گۆڕینی بۆ سکرتێری گشتی یەکلایی دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا (6ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا ئەوە یەکلا دەکاتەوە کە یەکێتی وەک هاوسەرۆک یاخود سکرتێری گشتی لە داهاتوودا بمێنێتەوە، سەرکردایەتی یەکێتی لە کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەیدا بە تێکڕا هەوڵیداوە بە گفتوگۆ و رێگەی دیالۆگ بگاتە ئەنجام و دۆخەکە نەگاتە توندوتیژی".

 

دەشڵێت، "وەک سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارمانداوە لەمەودوا یاسای پاداشت و سزا لە نێو یەکێتیدا ئەنجام بدرێت، ئەوانەی کە گرنگیان بە یەکێتی نەداوە و هەوڵیان بۆ نەداوە لە هەڵبژاردنەکان لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت و ئەوانەی هاوکاری حزبەکەش بوون پاداشت دەکرێن."

 


دەربارەی ژەهرخواردکردنی سەرکردەکانی یەکێتی پۆڵا تاڵەبانی رایگەیاند، "کەیسی ژەهر خواردکردن کۆمەڵێک کەیسن کە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و بەشێک لەو ئەندامانە خۆیان رایانگەیاندووە کە ژەهر خواردکراون وەک مەلا بەختیار و وەستا حەسەن، داواجار ئەم بابەتانە دەکرێتە بابەتێکی یاسایی و سەرکردایەتی یەکێتی لە ئەنجامەکەی ئاگادار دەکرێتەوە".


دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پۆڵا تاڵەبانی روونیکردەوە، مەکتەبی سیاسی کە کۆدەبێتەوە بەرنامە بۆ ئەجێندانی سەرکردایەتی دادەنێت و ئەوەی بۆ یەکێتی باش بێت گفتووگۆی لەسەر دەکرێت.

 

"لەم قۆناغەدا چی باشبێت بۆ یەکێتی ئەوە دەکەین، داواکارین سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی لەم قۆناغەدا چی باشە بۆ یەکێتی و چی لە توانایاندایە ئەنجامی بدەن بۆ حزبەکەیان".