گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات: ژمارەی داعشەکان ڕوو لە زیادبوونە

2021.11.06 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات: ژمارەی داعشەکان ڕوو لە زیادبوونە

ناس کورد-

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەی داعشەکان ڕوو لە زیادبوونە و تا بۆشایی ئەمنی بمێنێت، داعش ھەر ھێرش دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (6ی تشرینی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، جووڵە و ژمارەی چەکدارانی داعش زیادی کردووە، تا ئەو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانیش ھەبێت، چەکدارانی داعش جووڵە و ھێرشیان دەبێت، بەڵام ناردنی ئەو دوو لیوایەی دامەزراون، ھەندێ کاریگەرییان دەبێت لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی، بەڵام بەشی ھەموو ناوچەکەش ناکات.

 

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە دەشڵێت، ھێرشەکانی رۆژانی رابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە تەنیا چەند چەکدارێک بوونە، واتە داعش ھیچ ناوچەیەکی بەدەستەوە نییە، بەڵام دەیەوێ بە ھەر قەبارەیەک ھەبێت ھەبوونی خۆی بەدیار بخات، ھەر بە تاکتیکی پێشوو داعش ھێرش دەکات و بە مەفرەزەی بچووک جووڵە دەکات.

 

شێخ کەمال ڕوونیشی کردەوە، "ھاوکاریی ھاوپەیمانان بەردەوامە بۆ ھێزی پێشمەرگە و بەردەوام پێکەوە کار دەکەین، بەڵام لە ئێستادا ھیچ چالاکییەکی ئەوتۆیان دژی داعش نییە وەک پاڵپشتیی ئاسمانی، ئەوەش پەیوەستە بە داعشەوە، لە ھیچ ناوچەیەک ئەوەندە داعش پێکەوە نەماون تا ھێزی ئاسمانی بەکار بێت".