گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو دەسەڵات بە لیژنەكە دراوە

لەبارەی گرژییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز كازمی چەند فەرمانێكی دەركرد

2021.11.06 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گرژییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز كازمی چەند فەرمانێكی دەركرد

ناس كورد_

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرمانی كرد لیژنەیەك بۆ لێکۆڵینەوە لە دروستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا بە بەشداری حەشدی شەعبی پێكبهێنرێت بۆ لێپێچینەوە لە هۆكاری تەقەكردن و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و بڕیاری دا خۆی سەپەرشتی كارەكانی لیژنەكە بكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پاش دروستبوونی گرژی ئەمنی لەبەردەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز ئێوارەی دوێنێ هەینی، مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سیفەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بڕیاریدا (6ی تشرینی دووەمی 2021)  لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە دورستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکبهێنرێت بەبەشداری دەستەی حەشدی شەعبی

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای كرد، لیژنەكە دەسەڵاتی لێپێچینەوەی لە تەقەكەران پێدراوە لەگەڵ قەرەبووی زیانلێکەوتووان پاش هەڵوێستەكردن لەسەر هۆكاری دروستبوونی گرژی و دیاریكردنی لایەنە خەتابار.

 

دوێنێ ئێوارە هەینی پێکدادان لە نێوان سەدان لایەنگری گروپەکانی نزیك لە ئێران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا ڕوویدا و دەیان کەس بریندار بوون لە کاتێکدا لایەنگرانی ئەو گروپانە ناڕەزایی لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکی عێڕاق دەردەبڕن کە لە 10 مانگی تشرینی یەكەم بەڕێوە چوو.

 خۆپیشاندەرەکان کە زۆربەیان لە لایەنگرانی كەتائیبی حیزبوڵڵا و زوتنەوەی عەسایب بوون، بەردەمی دەروازەی سێ لە چوار دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان گرتبوو.

سەرچاوەکە گوتیشی خۆپیشاندەران هەوڵیان دابوو بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە لە دیوی نزیک لە وەزارەتی بەرگرییەوە و هەروەها هێزە ئاسایشییەکانیان بەردباران کردبوو، بەڵام هێزەکان ڕووبەڕوویان بوونەوە تەقەیان بە ئاسماندا کرد بۆ بڵاوەپێکردنیان.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردەوە 125 کە بریندار بوون لە ناویاندا 27 کەسی سڤیل بوون و ئەوانی تر لە هێزە ئاسایشیەکان بوون. دەشڵێت زۆربەیان برینەکانیان سوکەو کەسیان گولەیان بەرنەکوتووە و کەسیش گیانی لەدەست نەداوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانیش كە ئاژانسەكان بڵاویان كردووەتەوە، کەسێک کوژراوە و 346 کەسیش برینداربوون كە زۆربەیان برینەكەیان سووكە، لەو ژمارەیەش  275 لە هێزە ئەمنییەکان و 71 خۆپیشاندەرن.