ناس کورد-
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، دوو ئافرەتیان دەستگیرکردووە کە لەناو بازاڕی ڕانیە جزدان و پارەی خەڵکیان دزیوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا بە ووتەی خۆی "لەناو بازاڕی ڕانیە جزدانیان لێدزیوە کە بڕێك دراو و یەك مۆبایلی ئایفۆنی تێدابووە".
دەشڵێت، "دەستبەجێ پەڕاوی لێڪۆڵینەوەی بۆ ڕێڪخرا دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، فەرمانی دەستگیرڪردن بۆتۆمەتباری نادیار دەرچوو."
ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە کە "دوای لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد بە سود وەرگرتن لە ڪامێرای چاودێری توانرا لە ماوەی ڪەمتر لە 24 ڪاتژمێر دوو تۆمەتبار دەستگیر بڪرێت بە ناوەڪانی (ی. ش. ع) لە ڕەگەزی مێ کە لەدایڪبووی ساڵی 1988ـە و تۆمەتبار (ش. ج. ن) لە ڕەگەزی مێ کە لەدایڪبووی ساڵی 2006ـە دەستگیربکرێن ڪە هەردووڪیان دانیشتووی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینن."
"دوای لێڪۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم بەڕێز دادوەر و پۆلیس دانیان نا بەتاوانەڪانیان بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە دەست بەسەرداگرتنی بڕی پارەی دزراو و ڕاگرتنی تۆمەتبارانی ناوبراوی سەرەوە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی."