ناس کورد-
کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە تەختییەکانی بەرهەمهێنانی یەکەم حەپ بۆ چارەسەری کۆرۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و توانیویەتی 89% مەترسی داغڵکردنی توشبوو بۆ نەخۆشخانە یاخود مردن بە نەخۆشییەکە کەم بکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چەند زانیارییەک لەبارەى حەپی باکسلوفید:
- کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی لە مانگی ئازاری 2020ەوە دەستیکردووە بە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ئەو حەپە کە لەڕێگەی دەمەوە بەکاردەهێنرێت تاوەکو هاوکاری کەمکردنەوەى داغڵکردنی توشبووانی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە و مردن بە پەتاکە کەم بکاتەوە.
- بەپێی دەرئەنجامی تاقیکردنەوە تەختییەکان کە لەسەر هەزار و 219 کەس لە ئەمریکای باکور، ئەوروپا، ئەفریقا و ئاسیان ئەنجام دراوە و کراون بە دوو کۆمەڵەوە، هەندێکیان چارەسەرێکی وەهمییان (ساختە) پێ دراوە و هەندێکیشیان حەپی "باکسلوفید"، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو دوو کۆمەڵە دەریخستووە کە ئەوانەی حەپەکەیان بەکارهێناوە مەترسی چوونە نەخۆشخانە یاخود مردنیان بەڕێژەی 89% کەمتر بووە.
- تاوەکو ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی مردن لەناو ئەو توشبووانەدا تۆمار نەکراوە کە حەپەکەیان پێ دراوە، لەکاتێکدا 10 حاڵەتی مردن لەناو ئەو توشبووانەدا تۆمار کراوە کە حەپە وەهمییەکە (ساختە) پێ دراوە.
- ئالبرێت بورلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فایزەر ڕایگەیاند، ئەو دەرئەنجامە یاسای یارییە جیهانییەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا دەگۆڕێت و هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو کارەساتەی کۆرۆنا دروستی کردووە.
وتیشی، لە ئەگەری پێدانی مۆڵەت بۆ بەکارهێنان، لە کۆی 10 توشبووی، ئەو دەرمانە ڕێگری لە چوونی 9 دانەیان دەکات بۆ نەخۆشخانە.
- لەئێستادا کۆمپانیاکە چاوەڕێ دەکات دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکی مۆڵەتی بەکارهێنانی پێ بدات.