گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی کەوتەوەکار.. سەرپێچییەکان چی لێهات؟

2021.11.05 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی کەوتەوەکار.. سەرپێچییەکان چی لێهات؟

ناس کورد-

دوای هاککردنی لەلایەن گروپێکی نەناسراوەوە، کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کەوتەوەکار و هاوڵاتیان دەتوانن سزای سەر ئۆتۆمبێلەکانیان بزانن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، سزای سەر ئۆتۆمبێلەکان نوێ کراونەتەوە و ئێستا دەتوانی بزانی ئۆتۆمبێلەکەت چەند سزای لە سەرە، سەردانی ئەم لینکە بکە.

 

درەنگانى شەوى چوارشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2021، پێگەى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى لەلایەن گروپێکى نادیارەوە هاککرا و دەنگۆى سڕینەوەى سەرپێچییەکانى هاتوچۆ لەسەر ماڵپەڕەکە بڵاوبووەوە.

 

دواتر هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، هیچ سەرپێچییەکى هاتوچۆ نەسڕدراوەتەوە بەهۆى هاککردنى پێگەى فەرمى هاتوچۆوە و کەمێکى تر سەرپێچییەکان ئەپدەیت دەکرێتەوە.

 

بەختیار محەمەد بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، پێگەکە دواى هاککردنى کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەئێستادا خزمەتگوزارییەکانى بەردەستە.

 

وتیشى، "هیچ سەرپێچییەک نەسڕدراوەتەوە، کەمێکى تریش زانیارییەکانى ئەو بەشە ئەپدەیت دەکرێتەوە".

May be an image of one or more people