گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پێشنیازی داخستنی خوێندنگاکان دەکات

2021.11.05 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پێشنیازی داخستنی خوێندنگاکان دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکات "ئەگەر ئەم پەتایەی ئێستا بڵاوە تا 10 ڕۆژی تر کەم نەکات و سووک نەبێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشدەر عەبدوڵا لە فەیسبوکی خۆی پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی "ئەمە پێشنیازی تایبەتی خۆمە" و دەڵێت، "ئەگەر ئەم پەتایەی کە ئێستا بڵاوە تا 10 ڕۆژی تر کەم نەکات و سووک نەبێت، لام وایە پێویستە کۆمەڵێک ڕێکار بگیرێتەبەر یەکێک لەوانە ڕاگرتنی دەوامی خوێندنگاکان بێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ."

 

پێشتر پشدەر عەبدوڵا ئاشکرای کرد لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە پاڵ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پەتای وەرزی لەناو منداڵان، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پڕ بووە.

 

ناوبراو دەڵێت، "لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەکان لە زیادبووندایە، لە ڕۆژێکدا نزیکەى 70 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ منداڵان ئەوەیە کە وەڵامی باشیان هەیە بۆ چارەسەر."

 

وتیشی، "بە بەردەوامی 150 بۆ 175 منداڵ لە نەخۆشخانەکەدا هەیە."