ناس کورد-
کۆبوونەوەى شاندی پارتی لەگەڵ دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر لە بەغدا کۆتایی هات و بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "هەردوولا باسی سەرکەوتنی ئەزموونی ژماردنی ئەلەکترۆنی دەنگەکانیان کرد".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەنراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی (5ی تشرینی دووەمی 2021) ئاشکرا کردووە و دەڵێت، "قۆناغی داهاتوو قۆناغی خزمەتگوزاری دەبێت".
دەشڵێت، ئەوان حکومەتێکی سەربەخۆ و دوور لە دەستوەردانی دەرەکییان دەوێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هۆشیار زێباری کە سەرۆکى شاندەکەی پارتی بوو "ستایشی هەڵوێستەکانی سەدری کرد بۆ خزمەتکردنی عێراق و عێراقییەکان"
زێباری دەشڵێت، "سەدر ڕەوتێکی عەقیدەیی خەباتگێڕە و لەم قۆناغە ڕۆڵی گرنگی دەبێت".
پێشتر هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ڕایگەیاند، شاندی پارتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕا و بۆچوونه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی به‌غدای كردووه، نه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، دەشڵێت، چاوەڕێن لایەنە شیعەکان لەسەر ناوێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێکبکەون.
هۆشیار سیوەیلی لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی حزبەکەیدا (4ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئامانجی سه‌ره‌كی سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رچاوڕوونی و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان و دواتر به تێڕوانینێكی گشتییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌نجامی دیدار و گفتوگۆكان بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و ته‌نانه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بخه‌نه‌ڕوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچن، شاندێكی باڵای پارتی سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه و تێگه‌یشتنێكی گشتی لای ئه‌و شانده دروستبوو، وه‌ك پێشتریش راگه‌یه‌ندرا، له‌ناو شیعه و سوننه‌كان دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی دیار بوون، كه له هه‌ندێك رووه‌وه له هه‌ڵوێست و راوبۆچوونی پارتییه‌وه نزیكتربووبن کە پێكهاتوون له سه‌درییه‌كان و ته‌قه‌دومی حه‌لبووسی."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بكرێت، چونكه پارتی به تایبه‌ت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به گشتی چاوه‌ڕێی دوو شتن، یه‌كه‌م، ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند بكرێن و پاشان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت."
" دووه‌م، وه‌ك ده‌زانین لایه‌نه شیعه‌كان له‌ناو خۆیان سه‌رقاڵی دانوستانن، له‌لایه‌ك سه‌درییه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌ش كه لایه‌نێك به ناوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بووه، كه له ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح پێكهاتوون، ئه‌و لایه‌نانه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، دواتر ده‌ست به دانوستان ده‌كرێت، كه هیوادارین پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌یه‌كه‌وه و به یه‌كده‌نگی ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جێگای سه‌رجه‌م مافه‌كانی كوردستان له كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوودا بكه‌نه‌وه." هۆشیار سیوەیلی وای وتووە.
سیوەیلی جەختیشیکردووەتەوە، " پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ی كردووه، به‌ڵام هێشتا نهگهیشتیووینهته ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ست به دانوستان و گفتوگۆی جددی بكه‌ین، چونكه جگه له رێككه‌وتنی لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌ناو خۆیان، پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له‌ناو خۆیان دانیشتن بكه‌ن و بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن، پێشتریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان گفتوگۆی سه‌ره‌تایی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هێشتا ده‌ستپێكه و دواتر گفتوگۆیه‌كی فراوان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نێوان ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئێمه وه‌ك پارتی ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین لایه‌نه شیعه‌كان له‌ناو خۆیان له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رێكبكه‌ون، ئه‌وكات پارتی و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ونه گفتوگۆی جددی."