گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەى ئەنجام دەدرێت؟

بایدن عێراق و ئیسرائیل بانگهێشت دەكات بۆ گۆنگرەی دیموكراسی

2021.11.05 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن عێراق و ئیسرائیل بانگهێشت دەكات بۆ گۆنگرەی دیموكراسی

ناس كورد-
لە ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی بایدن بۆ وڵاتانی دیموكراسی تەنها عێراق و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگهێشتكراون بۆ بەشداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیای ئەمەریكی بڵاویان كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (5ی تشرینی دووەمی 2021)، كۆنگرەكە لە ڕۆژانی 9 - 10ی مانگی داهاتوو بە ئۆنلاین ساز دەكرێت و ئامانج لێی پەرەپێدانی ژێرخانی دیموكراسی و بەرنگاربوونەوەی ئەو تەحەدایانەیە كە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمەریكییەكان.

 

لە كۆنگرەكە جگە لە سەرۆك و سەرۆكوەزیرانەكان، ئەندامانی كۆمەڵگای مەدەنیش ئامادە دەبن و تەوەرە سەرەكییەكانیشی بەرەنگاربوونەوەی تاكڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی رێزگرتنە لە مافی مرۆڤ.