گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش پەسەندكردنی ئەنجامەكان

وادەیەك بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق ئاشكرا كرا

2021.11.05 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق ئاشكرا كرا

ناس كورد_

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایان كرد ئەگەری زۆر ئەوەیە یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بكەوێتە دەوروبەری 10 مانگی داهاتوو (كانونی یەكەم) پاش ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامەكان پەسەند دەكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی "لعبة الكراسي" بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (5ی تشرینی دووەمی 2021)، پاش ئەوەی دەركەوت ژماردنەوەی دەستی هاوتایە لەگەڵ ژماردنەوەی ئەلكترۆنی لە وێستگە تانە لێدراوەكان، دەرگا واڵایە بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكان لە دادگای فیدراڵی و ئەویش هەر مانگێكیتر كات دەبات. 

 

سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەم بەئەگەری زۆر دەكەوێتە 10ی مانگی داهاتوو یان یەك دوو ڕۆژ دواتر، یەكەم دانیشتنیش بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار دەبێت تا ئەوكاتەی رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی سەرۆك پەرلەمانێكی نوێ دەكرێت. 

 

لایەنە ناڕازییەكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە هەندێ پارێزگای باشوری عێراق بڵاوەیان بە گردبوونەوەكانیان كردووە، لە بەغداش موقتەدا سەدر كە براوەی یەكەمە لەگەڵ حەلبوسی براوەی یەكەمی سوننەكان لە گفتوگۆدایە و شاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتی هوشیار زێباری سەردانی بەغدای كردووە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی پێش لە یەكەم دانیشتن.