گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆیەکی ئەردۆغان گومان لەسەر تەندروستیی ناوبراو دروست دەکات

2021.11.04 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکی ئەردۆغان گومان لەسەر تەندروستیی ناوبراو دروست دەکات

ناس کورد- 

بڵاوبووەوەی ڤیدیۆیەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە مشتومڕ لەسەر تەندروستیی ناوبراو دروست دەکات و باس لەوە دەکرێت کە تەندروستیی باش نییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئەردۆغان زۆر بەخاوی و بە بێ هێزی دەڕوات و ئەوەش کاردانەوەی زۆری دروست کردووە. 

 

ڤیدیۆکە بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان و خەڵکی تورکیا و گومانێکی زۆر لەسەر تەندروستیی ئەردۆغان دروست بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لەوبارەیەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. 

 

لە بەرامبەریشدا حزبی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان دەنگۆکانی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ناوبراو دۆخی تەندروستیی زۆر باشە.